English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیھانی: هه‌ژاری و برسێتی پێكۆته‌ی نییه‌، دوای كۆرۆنا کێشەی قوڵتر به‌ڕێوه‌یه‌
2020-12-05 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس رایگەیاند، پەتاکە ڤایرۆسی كۆرۆنا کێشەیەکی جیھانییە و بۆیە دەبێ چارەسەرەکەشی جیھانی و دادپەروەرانە بێت، ھۆشداری ئەوەشی دا کە لە دوای ئەم پەتایە جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس رایگەیاند کە ساڵێک بەسەر بڵابوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیھان تێپەڕیوە و لە کۆتاییدا ھیوایەک ھاتووەتە ئاراوە بەمەبەستی کۆتایپێهێنانی ئەم دۆخە.

گابریاسوس ھۆشداری ئەوەشی دا کە لەبەر ئەوەی ھەژاری و برسییەتی پێکوتەی نییە بۆیە دوای کۆتاییھاتنی پەتاکە، جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

گێبریاسوس لە میانی وتارێکیدا لە لووتکەی کۆڤید-١٩ لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە پرسی دەستگەیشتن بە پێکوتەی کۆرۆنا رێگە نادەن وڵاتانی ھەژار بێ بەش بن.

گێبریاسوس ئاماژەی بەوەدا کە ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تێپەڕیوە و ھۆشداری ئەوەشی دا کە لە دوای ئەم پەتایە، جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

ناوبراو گوتی: "پێکوتەی ھەژاری و برسییەتی بوونی نییە، پێکوتەی نادادپەروەری و گۆڕانکاری کەشوھەوا بوونی نییە".

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس ئەوەشی خستەڕوو کە پەتاکە کێشەیەکی جیھانییە و بۆیە دەبێ چارەسەرەکەشی جیھانی و دادپەروەرانە بێت.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad