ZNA - ههولێر
له راگهیهنراوێكدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ئاشكرای كرد، له چوارچیوهی لاپەڕەی یەکەم لە قۆناغی سێيەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" ١٢ کەسی داواکراو دەستگیرکراون.
راگەیەنراوهكهی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە دوایین پێشھاتی سەبارەت بە لاپەڕەی یەکەم لە قۆناغی سێيەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" کە بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا لە ناوچەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوا بەسرە باشووری عێراق ئەنجامدراوە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تائێستا،١٢ کەسی داواکراو دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، لیوا روکن ئەکرەم سەدام مدنف، دەستپێکردنی لاپەڕەی یەکەم لە قۆناغی سێيەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا لە ناوچەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوا بەسرە راگەیاندبوو.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |