ZNA - هه‌ولێر
ئێواره‌ى هه‌ينى 4/12/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سەرەخۆشی لە به‌ڕێز دلشاد حسن نجار کرد، بۆ كۆچى دوايی خوالێخۆشبوو (حاجى صبريە)ی دايكى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان، هيواى خواست يهزدانى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو، به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه.
لە لاى خۆيه‌وه ليوا دلشاد حسن نجار سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاوبهشييان له پرسه و خهمياندا ده‌ربڕى.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |