English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆدەبێتەوە 
2020-12-05 [01:54 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١٢/٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین پێشھاتەکانی پرۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ستایشی ھەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان. 


لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بە ھیچ شێوەیەک سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی ھەرێم ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی ھەرێمە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تا ئێستا نەنێردراوە. ئەمە جیا لە مانگەکانی پێنج و شەش وحەفتی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و حکومەتی فیدراڵی تا ئێستا نەیناردووە.

سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ ، لەیەکگەیشتنی باش  لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ھاتووەتەئاراوە،  بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە چوارچێوەی ئەو پرنسیپانەی کە لەسەری ڕێککەوتووین .





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad