English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار خۆراک بۆ چارەسەری کێشەی کەمخەوی
2020-12-05 [12:17 PM]

ZNA ــ هەولێر


کەمخەوی بوە بە کێشەیەکی باو لەناو خەڵکیدا، چەندین هۆکاری هەیە، سەرەڕای هەمو ئەوانەش مەترسییە بۆ سەر تەندروستی و هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی درێژخایەن و لاوازبونی سیستمی بەرگری.

لەگەڵ ئەوەی وەرزشکردن و رێکخستنی رۆتینی رۆژانە کاریگەری لەسەر رێکخستنەوەی سیستمی خەو هەیە، هاوکات چەند خۆراکێک چارەسەری کەمخەوی دەکەن.

بادەم
خواردنی چەند دەنکێک بادەم پێش نوستن یارمەتیت دەدات خەوێکی ئارامت هەبێت و بەبێ دڵەراوکێ بخەویت، چونکە سەرچاوەی میلاتۆنینە و کاتژمێری سروشتی جەستە رێکدەخاتەوە.

قەل
خواردنی چەند پارچەیەکی گۆشتی قەل سودی زۆری هەیە بۆ چارەسەری کەمخەوی، میلاتۆنین بەرهەمدەهێنێت.

کێوی
پێش نوستن هەوڵبدە دو کێوی بخۆ، چونکە سیرۆتۆنینی تێدایە، سیستمی خەو رێکدەخات.

سەلەمون
بە گشتی ماسی پێش نوستن هەیە، بەتایبەتی ماسی سەلەمون، سەرچاوەی ڤیتامین D و پشو بە مێشک دەدات.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad