English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی لەسەر شاندی دانوستانی ھەرێمی کوردستان و عێراق رەوانەی پەرلەمانی كوردستان کرد
2020-12-05 [03:19 AM]

ZNA-ھەولێر


بەمەبەستی ئاگاداربوونی پەرلەمانتاران لەراستیەكانی دانوستانی نێوان شاندی هه‌رێم و حکومەتی فیدرال  سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا.

لەم بارەیەوە وەیسی سەعیدوەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  راپۆرتەكە تێر و تەسەلە زۆر بەوردی و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ باسی لە ھەنگاوەكانی گفتوگۆی شاندی ھەرێمی كوردستان كردوە لە دەستپێكی دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەم لەگەل حكومەتی فیدرال كە بەمەش راستییەكان بۆرای گشتی بەدیار دەكەوێت كە حكوومەتی ھەڕێم بە ئەركی خۆی ھەلساوە و ھەولی خۆی داوە بۆ رێككەوتن لەگەل حكوومەتی فیدرال، 
بەلام كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌ باره‌ی پرسی شایسته‌ داراییه‌كان جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوورە، چونكە بەپێی دەستووری ھەمیشەیی عیراق ماف و شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان جێگیر كراون.

ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان گووت: لە رۆژانی داھاتوودا راپۆرتەكەی حكوومەت ئاراستەی پەرلەمانتاران و لیژنە تایبەتمەندەكان دەكرێت و ھەر لە ژێر رۆشنایی راپۆرتەكەش پەرلەمان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ له‌سەر ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وەكانی شاندی ھەرێم  له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال دەكات.

ھەروەھا وەیسی سەعیدوەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە گرنگە ھەنگاوەكانی حكومەتی ھەرێم بەرز بنرخێنین لەگەل ھەول دان بۆ گەیشتن بەرێككەوتن لەگەل حكومەتی فیدرال، بەلام بەھیچ جۆرێك سازشی لەسەر مافە دەستوورییەكان و شایستە داراییەكانی خەلكی كوردستان نەكردوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad