English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە لیستی ١٠٠ کەسایەتیی کاریگەری ٢٠٢٠ دا ھاتووە
2020-12-05 [08:10 AM]

ZNA- ھەولێر 


ساڵانە بڵاوکراوەی ئەلماینەر ١٠٠ کەسایەتیی جیھانیی دیاری دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی (کاریگەرترین کەسایەتی). ئەمساڵ ناوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جۆ بایدن، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەنێو لیستەکەدان.
 
بڵاوکراوەی ئەلماینەر لە نیویۆرکی ئەمریکا ساڵانە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیان خەڵاتی کەسایەتییەک دەکەن، کە زۆرترین کاریگەریی ئەرێنی ھەبووە. بەپێی راگەیێندراوی بڵاوکراوەکە، ئەمساڵ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەیرانی ئابووری و کێشەکانی جیاوازیی رەچەڵەک لە ئەمریکا، "ساڵێکی قورس" بووە، بۆ دیاریکردنی کاریگەرترین کەسایەتیی ساڵ.
 
لەبارەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەکە نووسیویەتی: "ئەمساڵ یەکەم ساڵی سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جەنگاوەرێک بۆ داواکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد بوو، کە پێشتریش سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بووە. دیدگای نێچیرڤان بارزانی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئارام، مۆدێرن و لێبووردە لە کەسایەتی و باوەڕبوونی بە پێکەوەژیانی ھەموو ئایین و نەتەوەکانی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست سەرچاوە دەگرێت".
 
بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بە بیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھێناوەتەوە، کە ھێشتا پێویستیان بە پاڵپشتییە بۆ تێکشکاندنی داعش، بڵاوکراوەکە دەڵێت: "لەو ساڵەی کە گۆڕانکارییەکان روویدا [کاتێک نێچیرڤان بارزانی بووە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان] نێچیرڤان بارزانی بەردەوام بوو لە ئاگادارکردنەوە لەبارەی مەترسیی تیرۆریزمی داعش".
 
یەکێکی دیکە لە کەسایەتییە کاریگەرەکان کە بڵاوکراوەکە دیاریکردووە: جۆ بایدن، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکایە. 
 
بڵاوکراوەکە لەبارەی بایدنەوە دەڵێت: "جۆ بایدن چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای خستووەتە پێشینەی کارەکانی، بەڵام ئەوە تەنیا کێشە نییە کە ئەو رووبەڕووی دەبێتەوە.. ئەو داوای کردووە کە رووبەڕووی دژایەتیکردنی جووەکان ببێتەوە لە ئەمریکا".
 
ھەروەھا لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ، ھەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبیی کەنداو بە ھۆکارێکی گرنگ دەزانن بۆ دیاریکردنی ترەمپ. ھەروەھا کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و بەردەوامیی گوشارە تووندەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە دوو ھۆکاری دیکەی ھەڵبژاردنی ترەمپ بە کاریگەرترین کەسایەتیی ساڵ دادەنێن.





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad