English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رووسیا هەڵمەتی كوتان بەڤاكسینی دژی كۆڕۆنا دەستی پێكرد
2020-12-06 [07:19 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای ئەوەی ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی رووسیا فەرمانی کرد کامپەینێکی گەورە بۆ دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر خەڵکی وڵاتەکەی بەڕێوەبچێت، یەکەمین هەڵمەتی کوتانی خەڵک بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە رووسیا بەڕێوەچوو، ئەوەش چەند رۆژێک دوای ئەوەی.

سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ رایگەیاند، کارمەندانی کەرتی تەندروستی و مامۆستایان یەکەم توێژن لەوەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا.

ئیڤان کالیۆنۆڤ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کلینیکی وەزارەتی بەرگریی رووسیایە و دەڵێت، "بەر لە هەموو شتێک ئەمە بەرپرسیاریەتییە، شانازیشە ببمە یەکێک لەو كەسانەی ڤاکسین وەرگرم، هەستم وەکو ئەوەیە هەرجۆرە ڤاکسینێکی دیکەم پێدرابێت".

ڤاکسینی سپوتنیک ڤی لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی گامالێیای رووسی وەکو یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە جیهان لە هاوینی ئەمساڵ پەسندکرا، زانا رووسییەکان دەڵێن، لە یەکەم کوتاندا کەمێک پلەی گەرمیی لەش بەرزدەکاتەوە و دوای چەند خولەکێک ئاسایی دەبێتەوە.

پزیشكێكی تر بەناوی ئیلینا زیتسینا، ئاماژە بەوە دەکات، "هیچ نەترساوم هەستم وەکو جارانە ئەمە کوتانێکی ئاساییە، بە لەبەرچاوگرتنی پسپۆڕییەکەم  کە لە یەکەی چاودێریی چڕ هەمیشە گوشارێکی زۆرمان لەسەرە و وەکو پزیشکێکیش لە یەکەی بوژاندنەوەی دڵ بۆمن وەکو هەر جۆرە ڤاکسینێکی دیکەبوو".

رووسیا دەڵێت، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی 95٪ کاریگەرە و نرخی تەنیا 10 دۆلارە، هەرزانترینە لە جیهان، ڤاکسینی سپوتنیک ڤی بە دووجار لە خەڵک دەدرێت، جاری دووەم  دەکەوێتە 21 رۆژ دوای جاری یەكەم.

رووسیا چوارەم وڵاتە لە رووی زۆریی تووشبووان بەو ڤایرۆسە، نزیکەی 2.5 ملیۆن تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە.

 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad