ZNA - ههولێر
له راگهیهنراوێكدا سوپای عێراق رایگەیاند، له ئهنجامی بۆردومانكردنی حهشارگهیهكی داعش لە پارێزگای کەرکووک شەش چهكداری ئهو گروپه تیرۆرستییه کوژران.
بەپێی راگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، حەشارگەیەکی داعشیان لە ناوچەی سەرجوان سەربە قەزای دوبز باکووری رۆژئاوای کەرکووک بۆردومانکردووە.
لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش تیرۆریستی داعش کوژراون و حەشارگەکەیش خاپوور کراوە.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |