English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی ھاوبەش بڵاودەکەنەوە 
2020-12-06 [01:31 AM]

ZNA-ھەولێر



دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی، راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا دووپات لە زەروورەتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیی سێ قۆڵی نێوان لایەنە پێکھێنەرەکانی حکومەت دەکەنەوە.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە رۆژی سێشەممەی داھاتوو، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ھەرسێ لایەنی پارتی، یەکێتی و گۆڕان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی کانوونی یەکەم/ دیسەمبەری ٢٠٢٠، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستانو کە پێکھاتبوو لە ھۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و عەلی حوسێن و پشتیوان سادق، ئەندامانی سەرکردایەتی، سەردانی سلێمانیان کرد و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە.

شاندەکە لەلایەن بافل تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتییەوە پێشوازی لێکرا، دواتریش کۆبوونەوەی ھاوبەشیان ئەنجامدا و ھەریەکە لە رزگار عەلی و خەسرۆ گوڵ محەمەد و شاڵاو عەلی عەسکەری، بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.

دەقی راگەیەندراوەکە:





ئەم هەواڵە 1030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad