ZNA - هەولێر
سیما سادات لاری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگەیاند، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٩٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم وڵاتە ژیانیان له‌ده‌ست داوە.
ژماری گشتیی مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم ژمارەیەی دوایی بۆ ٥٠ هه‌زار و ٣١٠ كه‌س بەرز بووەتەوە.
سەرچاوەی ئێرانی و دەرەوەی ئەم وڵاتەش دەڵێن کاربەدەستانی ئێران تەنیا یەک لەسەر سێی زیانەکانی کۆرۆنایان بە فەرمی راگەیاندووە و ژمارەی مردووان بە هۆی ئەم پەتایە نزیکەی سێ ئەوەندەی ژمارەی راگەیەنراوە
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |