ZNA - هەولێر
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلێکتریکی ئەمریکا بۆ بەستنەوەی کارەبای عێراق به هێڵی کارەبای ئوردنەوە دەست بە کارەکانی دەکات.
وەزارەتی کارەبای عێراق، هەروەها بڵاویکردووەتەوە دەستەی بەستنەوەی کەنداو راسپێردراوە بە زووترین کات دەست به پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا بکاتەوە.
ئەحمەد ئەلعەبادی گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێکیان بۆ بەستنەوەی هاوبەشی کارەبا لەگەڵ ئوردن واژۆ کردووە کە پڕۆژەکە ٢٦ مانگ دەخایەنێت و کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلێکتریکی ئەمریکا جێبەجێی دەکات.
عێراق لە قۆناغی یەکەمدا ١٥٠ مێگاوات کارەبا لە ئوردنەوە هاوردەدەکات و دواتر ئەم بڕە بۆ ٩٥٠ مێگاوات بەرزدەکرێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق هەروەها دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە بۆ بەستنەوەی کارەبای عێراق و ئوردن و میسر ژێرخانێکی گرنگ دەبێت.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |