English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێك لە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌
2020-12-06 [08:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی پیره‌مه‌گروونه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

 

راگەیەندراوێك  لە لیژنەی باڵای ئەمنییەوە

 

1- لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی  ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە  تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كراو لەئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فيشه‌ك بریندار كراو لەمەرگ گەڕایەوە.

 

2- لێرەوە داوا لەهەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات.

 

3- هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێكبدرێت و پاراستنی داموده‌زگاحكوميه‌كان و باره‌گاحزبيه‌كان له ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستكراوه‌ن به‌ شێوازێكی یاسایی به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.

 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad