ZNA – هەولێر
میدیا ئێرانیەكان بڵاویان كردەوە و نووسیوویانە، ئێران خۆی ئامادەکردووە بۆ هەناردەکردنی نەوتێكی زۆر لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا، بەو پێیەی کە بەرپرسانی باڵای ئێران پێیانوایە دوای هاتنەسەرکاری جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، گەماڕۆکانی سەر ئەو وڵاتە لادەدرێن و بەو چەشنەش رێگە بە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان دەدرێتەوە.
حەسەن رووحانی، سەرۆك کۆماری ئێران رایگەیاندووە: پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستبەرداری رێککەوتنی ئەتۆمی بێت، ئێران رۆژانە سەرووی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژیردراوی ئەمریکا رایگەیاندووە کە دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، بە مەرجێک ئەو وڵاتە بە تووندی پابەندی رێککەوتنەکە ببێتەوە.
سەرۆك کۆماری ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەخێرایی دەست بە بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت دەکەنەوە.
بەرلەوەی ئەمەریكا سزا ئابووریەكان بخاتە سەر ئێران، ئەو ووڵاتە رۆژانە رۆژانە 2 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام دوای سزا ئابووریەكانی ئەمەریكا، ئێران رۆژانە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |