ZNA – هەولێر
كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئێرانی له نزیك به‌نده‌ری "ئوم قه‌سر" له‌و په‌ڕی باشووری عێراق لەپارێزگای بەسرە بەهۆكاری تەكنیكی نقوم بوو.
ره‌مزی ئیشا، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كۆنترۆڵ و رێنماییه ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه بارهه‌ڵگره ئێرانییه، كاتێك به‌ره‌و به‌نده‌ری ئوم قه‌سر به رێگاوه بووە نقووم بوو، هۆكاری نقووم بوونەكەش گرفتی ته‌كنیكی بووه.
ئیشا گوتیشی: تیمی كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كه، له لایه‌ن شه‌ش كه‌سی سه‌ر به یه‌كه‌كانی ده‌ریایی عێراق له شوێنی رووداوه‌كه رزگار كران.
ئیشا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌شتییه ئێرانییه له كه‌ناڵی ئاووی "خورعه‌بدوڵڵا" نقووم بووه و رووداوه‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی كه‌شتییه‌وانی له كه‌ناڵه‌كه درووست نه‌كردووه.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |