English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە
2020-12-07 [11:21 AM]

ZNA ــ هەولێر


نەخۆشیی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و بەهۆی ئەوەوە دروست دەبێت کە پەنکریاس توانای بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی نابێت، یان جەستە ناتوانێت سوودی پێویست لەو ئەنسۆلینە وەربگرێت کە بەرهەمیدەهێنێت.

پسپۆڕانی تەندوروستیی دەڵێن چەند هۆکارێک هەیە مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاتر دەکەن وەک تەمەن، ئامادەیی بۆماوەیی ، کێشی زیاد، قەڵەوی دەوبەوبەری کەمەر و ورگ، خوی خراپی خواردن و جگەرەکێشان.

بۆ پارێزگاریکردنیش لەڕێژەی سرووشتیی شەکری ناو خوێن دەبێت پابەندی چەند ڕێنماییەک بین کە ئەوانیش بریتین لە :
- ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەکان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک، لەبەرئەوەی ئەوە یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی کێشی زیادەی جەستە و زیادبوونی هەستەوەری بەرانبەر بە ئەنسۆلین.
- خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان وەک چەرەساتەکان و سەوزەکان.
- کۆنترۆڵکردنی کێشی جەستە، لەبەرئەوەی چەندین لێکۆڵینەوە ئەوەیان سەلماندووە کە کێشی زیادەی جەستە پەیوەستە بە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بەڕێژەی حەوت ئەوەندە.

- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە شەکردارەکان و گۆڕینی بە ئاو یان قاوە و چا.
- وازهێنان لە جگەرەکێشان.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad