English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 50 وڵات به‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ دژی مادورۆ بوون، به‌ڵام لە هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلادا سەرکەوت
2020-12-07 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ دووبارە دەسەڵاتی بەسەر پەرلەمانی وڵاتەکەدا گرتەوە دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی حیزبە سەرەکییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کرد و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەنگ نەدەن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلای بە "گاڵتەجاڕی" ناودێر کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی هەڵبژاردنەکان ئاندێرا ئالفۆنزۆ، لە کۆی 5.2 ملیۆن دەنگ، هاوپەیمانێتی مادورۆ لە سەدا 67,7 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ڕوونیشی کردەوە بەشێکی کەم لە ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و لەسەدا 18 ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ کە پێی وایە دەسەڵاتەکەی مادورۆ نایاساییە، داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی کرد.

ڕێژەی ئەوانەی دەنگیان نەدا گەیشتە سەدا 69، ئەوەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکانی حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن کە داوایان کرد " خەڵکەکە لە ماڵەوە بمێننەوە."

زیاتر لە 50 وڵات لەسەرووشیانەوە ئەمەریکا ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆیان وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا ناساندووە، گوایدۆ وتی " ڕەت کردنەوەی هەڵبژاردنەکان لەلایەن زۆرینەی گەلی ڤەنزوێلاوە ڕوون و ئاشکرا بوو، ڤەنزوێلا پشتی کردە مادورۆ و گەندەڵییەکانی."

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلای بە " گاڵتەجاڕی " ناودێر کرد و وتی " ئەوەی ئەمڕۆ لە ڤەنزوێلا ڕوودەدات ساختەکاری و گاڵتەجاڕییە."

وتیشی " ئەو ئەنجامانەی ڕژێمەکەی نیکۆلاس مادورۆ ڕایگەیاندووە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی ڤەنزوێلا نییە."

 





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad