English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن... چه‌ندین پارچە بەرد بۆ شیكردنه‌وه‌ له‌ بۆشاییه‌وه‌ گه‌یشته‌ زه‌وی
2020-12-07 [11:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی بۆشایی ژاپۆن دەڵێن خۆشحاڵن بەگەڕانەوەی ئەو کەپسولەی ڕۆژی یەکشەممە بێ‌کێشە لەناوچەیەکی دووره‌دەست لەئوسترالیا نیشتنەوە. دەشڵێن ئەو بەردانەی بەدەست گەیشتوون لەڕووی زانیاریەوە زۆر بەرنرخ دادەنرێن.

کەپسولەکە لەڕێگای ئۆتۆمۆبێلی ئاسمانی Hayabusa2 دوای ئەرکی شه‌ش ساڵ بۆ زەوی گەڕایەوە. ئەم بەردانەی بەدەست گەشتوون لەبەردەم توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی بەڵگە لەسەر دروستبوونی سیستەمی خۆر و ژیان لەسەر زەوی بە کرانەوەی دەرگایەک دادەنرێت.

یوتچی‌سودا بەرێوەبەری پرۆژەی Hayabusa2 لەئاژانسی دوزینەوەکانی بۆشایی ژاپۆن (جاکسا) ووتی "بۆکسی بەردەکانی تیابوو لە بیابانی (وومیرا) لەئوسترالیا وەک پلانی بۆ دانرابوو نیشتەوە". ووتیشی "کەبسولەکە لەدۆخێکی زۆر باشدایە، دەمەوێت بەزووترین کات بیکەینەوە و تەماشی ناوی بکەین".

ساتۆرۆ ناکازاوا بەڕێوەبەری لقێکی پرۆژەکە لەمیانەی کۆنفرانسێک لەڕێگای ئینتەرنێتەوە لەبنکەی (وومیرا) ووتی "هەنگاوی یەکەم لەئوسترالیا کەبسولەکە دەخرێتە بۆکسیکی گەورەترەوە لەتاقیگەیەک دادەنرێت و لەوێوە لەم هەفتەیەدا بۆ ژاپۆن دەگوازرێتەوە".

ساڵێک لەمەوبەر Hayabusa2 لەدوریی نزیکەی 300 ملێۆن کیلۆمەتر لەزەویەوە هەسارەی (ڕەیوگۆ)ی بەجێهێشت و لەوێوە بۆ دوزینەوەی زیاتر ڕووی لەهەسارۆکەیەکی دوور کرد.

زاناکان دەڵێن ئەوان لەوباوەڕەدان نموونەکانی لەژێر خاکی هەسارۆچکەکانەوە دەرهێنراوە و بەدەستمان گەشتوە، زانیاری زۆر بەنرخی تێدایە، تیشکی ئاسمان و هۆکاری‌دیکەی بۆشایی‌ کاری تێنەکردوە. بەتایبەتیی گرنگیی زۆر دۆزینەوە بەبوونی زیندەوەر دەدرێت، بۆ زانینی چۆنێتیی بڵاوبوونەوەی مادەکان لە سیستەمی خۆردا پەیوەندیدار بەژیانی زەویەوە.

هیرۆشی یاماکاو سەرۆکی (جاکاسا) دەڵێت "پێشبینی گەورە دەکەین شیکردنەوەی نموونەکان توێژینەوەی زیاتر دێنێتە ئاراوە لەسەر چۆنێتی دروستبوونی زەوی و گواستنەوەی ئاو بۆی".

گەڕانەوی کەپسولەکە و هێنانی نموونەی بەردی هەسارۆچکەکان دوای چەند هەفتەیەک لەسەرکەوتنی ئۆتۆمۆبێلی والایی زیریس ڕیکسی سەر بەناسا دێت کەتوانیی نموونە لەخاکی هەسارۆچکەی (بینۆ) دەرکات. هەروەها بەمدوایانە چین ڕایگەیاندا ئۆتۆمۆبێلێکی والایی لەسەر خاکی مانگ نیشتوەتەوە، تایبەتە بەکۆکردنەوەی نممونەی ژێر خاکی مانگ و گەڕانەوەی بۆ زەوی.

وڵاتان لەم بوارەدا پێشبڕکێ دەکەن .

بەرپرسانی (جاکسا) دەڵێن نموونەکانی بەدەست گەیشتوون لە ژورێکی خاوێندا پشکنینی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی هیچ کاریگەریک لەسەریان نەبێت، پلان بۆ 6 مانگی یەکەمی پشکنین دانراوە، دواتر بەسەر ناسا و گرووپی توێژینەوەی سەرەکی نێودەوڵەتی‌دیکە دابەش دەکرێن. نزیکەی 40%ی هەڵدەگیرێت، بۆ توێژینەوەی داهاتوو وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دوای ئەوەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بەدەست دێت.

بۆ ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی نموونەکان، زیاتر لە 70 کارمەندی (جاکسا) لە (وومێرا) کاردەکەن. پێشتر سینی سەتەلایتیان لەچەند جێگایەک دانابوو لەو ناوچەیەی کەبسولەکەی لێنیشتەوە لەکێڵگەی تاقیگەی هێزی ئاسمانی ئوسترالیا بۆ وەرگرتنی نێردراوە بێتەلەکانی کەبسولەکە و ئاراستەکردنی.

ڕۆژی شەممە کەبسولەکە لە دوریی 220 هەزار کیلۆمەتر لەبۆشایی‌دا بەرەو زەوی دەرچوو، دوای نزیکەی 12 کاتژمێر گەشتە بەرگی هەوای زەوی لەدوریی 120 کیلۆمەتر، وەک تۆپێکی گڕ دەرکەوت لە شەودائاسمانی دەبڕی.

سەبارەت بە Hayabusa2 کەلەبۆشاییدا ماوەتەوە ئەمە دوا ئەرکی نابێت ، لەئیستادا بەرەو هاسارۆچکەیەکی بچووک دەروات بەناوی1998KY26 بڕیارە بەوئاراستەیە 11 ساڵی پێبچێت، بۆ تۆێژینەوە لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاکانی ڕێگریی لەبەردەکانی وڵایی لەئەگەری هاتنیان بەرەو زەوی.

لەوەتای لە 3ی مانگی 9ی ساڵی 2014ـەوە Hayabusa2 بۆ بۆشایی نێردراوە ئەرکەکەی سەرکەتووبوە، سەرباری ئەوەی هەسارۆچکە (ڕەیوگۆ) بەردینە، 2 جار لەسەرنیشتوەتەوە، توانیویەتی سەرکەوتوانە لەماوەی ساڵ و نیوێکدا نموونە کۆکاتەوە لە دوروبەری (ڕەیوگۆ) دوای ئەوەی لە مانگی 1ی ساڵی 2018دا گەشتە نزیکی.

لەیەکەم دابەزینی لەمانگی 2ی ساڵی 2019دا بۆ سەر هەسارۆچکەکە، نموونەی تۆزی سەر بەردەکانی کۆکردەوە ، پێشتر لەسەر خاکی هەسارۆچەکەکە لەڕێی تەقینەوە وەک دەمە گڕکانێک جێگایک دروستکرا. لەمانگی 7ی هەمان ساڵدا پارچەی بەردەکان کۆکرانەوە.

هەسارۆچکەکان ئەوانەی بەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە و زۆر لەهەسارەکان بچووکترن، کۆنترین تەنن لەسیستەمی خۆردا، لەڕێگەیانەوە زانیاری بەدەست دێت لەسەر چۆنێتی پەرەسەندنی زەوی.

ووشەی (ڕەیوگۆ) بەزاراوەی ژاپۆنی بە واتای تەلاری (ئەژدیها) دێت، ناوی قەڵایەکی ژێر دەریایە لە چیرۆکە میللیەکانی ژاپۆندا هاتوە.

FIREBALL to light up the Australian sky on Sunday morning as Hayabusa2  returns to Earth | Daily Mail Online

Hayabusa2: Asteroid Ryugu sample lands in Woomera

Australia-Bound Asteroid Sample From Japan's Hayabusa2 Mission May Reveal  Life's Origins

voa





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad