ZNA- هەولێر
بەمەبهستی تاووێکردنی رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى ھەرێم، ئەمرۆ دووشەممە ۷ـی ۱۲ـی ۲۰۲۰، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارهى ههرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئهنجامدا.
جوان رۆژبەیانی سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەیی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کۆردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەدەستپێکی کۆبوونەوەكهدا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون، خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەى پێویستییان بەوەڵامدانەوە ههبوو وەڵامدرانهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
جوان رۆژبەیانی گووتی: دواتر بەچری لەلایەن ئەندامانی لیژنەكهوه باس لەڕەوشی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارهى ههرێم کرا لەھەموو ڕوویەکەوە بەتایبەت قسە لەسەر ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێکكەوتنی شنگال کرا کە لەئێستادا ھەندێک لەخاڵەکانی ڕێکكەوتنەكه کەوتوونهته بواری جێبەجکردنهوه.
هەروەها جوان رۆژبەیانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: لەکۆتاییدا باس لەکۆبوونەوەی لیژنەكه لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارۆچكهى مەخمور کرا، کەبڕیارە بەمنزیکانه کۆبوونەوەیەک لەنێوان لیژنەكهو لایەنە پەیوەندیدارەکانی مەخمور لەسەر رەوشی شارۆچكهكه ساز بکرێت.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |