English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆ: بەشێکی زۆری کێشەکانی کابینەی نۆیەم دەستبردنە بۆ پرسی چاکسازی
2020-12-07 [03:05 AM]

ZNA- ھەولێر 


رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو کێشانەی رووبەڕووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم دەبنەوە، بەھۆی ئەوەیە کە حکومەت دەست بۆ پرسی چاکسازی دەبات، چونکە وەک ئاماژەی پێدا، "ھەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی لەگەڵ بەرژەوەندی ھەندێک لایەن ناگونجێن".

ئەم گوتانەی رێبەر ئەحمەد لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ھەڵگورد نەجیب، قایمقامی نوێی قەزای سۆراندا ھاتوون و دووپاتیکردەوە، " کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی و خزمەتکردنی خستووەتە پێشینەی کارەکانی و ئەم کابینەیە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی بەردەوام دەبێت و پێویستە ئەو پرۆسەیە سەربکەوێت".

وەزیری ناوخۆ جەختیشی کردەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام دەبێت و ھەموو ھەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە سەنتەری پارێزگاکان ھەن، بۆ شار، شارۆچکە و دێھاتەکانیش بگوازرێنەوە.





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad