English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو پیاوەی لە سەیدسادق ھێرشی کرایە سەر: قاچێکم شکاوە و ئازار بە پشتم گەیشتووە
2020-12-07 [04:00 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆی سەیدسادقدا، چەند خۆپێشاندەرێک ھێرشیانکردە سەر ھاونیشتمانییەکی تەمەن ٤٧ ساڵان و برینداریان کرد، ھاونیشتمانییەکەش دەڵێت "قاچێکم شکاوە".
 
محەممەد تۆفیق، پێشمەرگەی خانەنشینە و تەمەنی ٤٧ ساڵانە، لە خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆ سەیدسادقدا، چەند خۆپێشاندەرێک ھێرشیانکردە سەری گوتی "کاژێر ٣:٠٠ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای ناوچەی سەیدسادقی پارتی بووم، کاتێک خۆپێشاندەران ھاتنە بەردەم بارەگاکە، داوام لێکردن خۆپێشاندان بە ھێمنانە بکەن، بەڵام بەشێکیان بە قسەی ناشرین و بەرد ھێرشیانکردە سەرم و دواتریش بە شەق و بۆکس لێیاندام.
 
محەممەد تۆفیق ئەوەشی گوت "بەھۆی ھێرشەکەوە قاچێکم شکاوە و ئازارێکی زۆریش بە پشتم گەیشتووە، ئێستاش نازانم تاوانم چیبوو وایان لێکردم".

سەرچاوە| رووداو 





ئەم هەواڵە 982جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad