English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسی ناوچەی پارتی سەیدسادق: خۆپیشاندانەکان دەستی لە پشتە و بۆ تێکدانی ئاسایشە
2020-12-07 [04:08 AM]

ZNA- ھەولێر 


دوای ئەوەی خۆپیشاندەران بارەگا حیزبییەکانیان لە شاری سەیدسادق سوتاند، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەیدسادق دەڵێ: "دەستی ناحەزان تێکەڵ بە خۆپێشاندان بووە و دەیانەوێت ڕەوشەکە بە ئاقاری خەراپدا بەرن بە ھەڵکوتانە سەر بارەگا حزبییەکان و سووتاندنیان''.

جەلال نەریمان کە بۆ ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی قسەی کردووە دەشڵێ: "زیاتر لە دووھەزار کەس ھاتنە سەرمان بە تەقە و فڕێدانی ئاگر و بەرد ڕووە و ناوچەمان و چەندین کەسمان بریندار بوون''.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی ھەروەھا دەڵێ: "ئەوە خۆپێشاندان نییە، ئەوە دەستی لەپشتە بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامیی کوردستان، ئەگەرنا خۆ ناوچەی پارتی مووچەی تێدا دابەش ناکرێت، ئێمە خوێنی ڕۆڵەکانی خۆمان خۆش دەوێت، بۆیە ھیچ کاردانەوەیەکی وامان نەبوو کە قوربانی بکەوێتەوە، بۆیەش لیژنەی ناوچەمان سووتێندرا''.





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad