ZNA - هەولێر
وەزارەتی دەرەەوی ئێران رازینابێت سعودویه لە گفتوگۆكانی داھاتووی ئێران لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە رێكەوتنی ئەتۆمیدا بەشدار بێت.
سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە ٧ی تشرینی یەکەم، لە وەڵامی وهزیری دهرهوهی سعودییە گوتی سعودییه دەبێ بزانێت سهنگی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی چەندە و نابێ لەدەرەوەی سەنگ و توانای خۆی قسە بكات.
بەگوتەی خەتیبزادە، سعودییه ھۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكهیە.
پێشتر فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییه داوای له جۆبایدن سهرۆكی ههڵبژێردراوی ئهمریكا كردبوو، وڵاتەكەی لە گفتوگۆكانی داھاتووی پەیوەندیدار بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و رێكکهوتن لهسهر دۆسیهكه بەشدار بێت.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |