ZNA - هەولێر
سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە ٧ی تشرینی یەکەم رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠ھەزارو ٨٢٧ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران هەروەها گوتی لەم ٢٤ کاتژمێرەدا ٢٨٤ كەسی دیكەش بەو پەتایە ژیانیان لەدەست داوە. بەپێی ئامارە فەرمییەكان هەتا ئێستا یەك ملیۆن و ٥١ ھەزارو٣٧٤ كەس تووشی كۆرۆنا بوونەو ٥٠ ھەزارو ٥٤٩ كەسیش ژیانیان لەدەست داوە.
بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی و چاودێرانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێن ئاماری زیانەکانی کۆرۆنا لە ئێران سێ ئەوەندەی ئەو ژمارانەن کە بە فەرمی رادەگەیەندرێن.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |