ZNA - هەولێر
مەحموود ئەلزەجراوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی مەجلیسی عێراق رایگەیاند، پێویستە لە پڕۆژە یاسای بودجە نرخی نەوت کەمتر لە نرخی فرۆشتن لەبەرچاو بگیرێت.
ئەم ئەندامەی لێژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق دەڵێت، ئەو بڕەی کە لە نرخی نەوت زیاتر دەمێنێتەوە دەبێتە یەدەگ و حکومەت لە کاتی پێویست دەتوانێت بەکاری بهێنێت.
زەجراوی دەڵێت، ناکرێت نرخی نەوت بە شێوەیەک جێگیر بکرێت کە زۆر نزیک نەبێت لە راستەقینە، کە ئەمەش کارەساتی گەورەی ئابووری لێدەکەوێتەوە، بە تایبەت نرخی نەوت ئەگەری گۆڕانی زۆری هەیە و بازاڕەکەی جێگیر نییە. ئەو پێیوایە بەهۆی ناجێگیریی بازاڕی نەوتەوە ناتونرێت قەبارەی بودجە بخەمڵێندرێت، پێشبینیش دەکات کورتهێنان لە بودجە بگاتە٢٥ترلیۆن دینار.
ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە |