English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەیەكی ئیدارەی ئۆباما دەبێتە وەزیری بەرگری ئەمەریكا
2020-12-08 [07:32 AM]

​ZNA – هەولێر


جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، فەرماندەیەکی رەشپێستی سەردەمی باراک ئۆباما بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەربژێردەکات، ئەگەر کۆنگرێس پەسەندی بکات دەبێتە یەکەمین رەشپێست لە مێژووی ئەمریکادا ئەو پۆستە وەربگرێت.

میدیا ئەمریکیەكان لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی ئیدارەی بایدن ئەو هەواڵەیان ئاشكرا كرد، بەڵام هێشتا بایدن بە فەرمی ئەم پۆستەی رانەگەیاندووە.

لۆید ئۆستن تەمەنی 67 ساڵە و لە ئیدارەی باراک ئۆبامادا فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکابوو، ماوەیەکیش سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکای دەکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا خانەنشینە.

ئوستن لە 8ی ئابی 1953 لە ویلایەتیی ئالاباما لەدایکبووە، 41 ساڵ خزمەتی سەربازی هەیە، 7 ساڵ خزمەتی کەمە لەوەی ببێتە وەزیری بەرگری، هەر بۆیە دەبێت کۆنگرێسی ئەمریکا، یەکلایی بکاتەوە ببێتە وەزیر یان نا.

بەربژێرەکەی بایدن لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان و لە دوای 2012شدا لە داڕشتنی ستراتیژی شەڕی دژی داعش رۆڵی هەبووە، خاوەنی 17 خەڵاتی سەربازی رێزلێنانی جۆراوجۆرە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad