ZNA – هەولێر
كۆڕبەندى ئابووریى جيهانی، كه به لووتكەى داڤۆس ناسراوه ئاشكرایكرد، ئەمساڵ كۆبوونەوەكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سویسرا بەڕێوەناچێت، كۆڕبەندەكە لە ووڵاتی سەنگاپورە بەڕێوەدەچێت.
كۆڕبەندەکە، لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرايكرد: "كۆبوونەوەى ساڵى 2021ى كۆڕبەندى ئابووریى جيهانی لەنێوان 13 تاوەکو 16ی ئادار لە سەنگاپورە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، كۆبوونەوەكەى سەنگاپورە يەكەم چالاكیى سەركردە جيهانييەكان دەبێت دەربارەى تێپەڕاندنى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هەروەها لەم كۆبوونەوهیهدا رووبەڕوو سەركردەكان پێكەوە دادەنيشن و كار بۆ دۆزينەوەى چارەسەرى بەپەلەى كێشەكانى جيهان دەكەن.
كلاوس شواب، دامەزرێنەرى كۆڕبەندى ئابووریى جيهانى و سەرۆكى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن، لە بارەى لووتكەكەى سەگاپورە، رایگهیاند: "لووتكەى سەركردەكانى جيهان، گرنگييەكى چارهنووسسازی هەيە لە بارەى چۆنێتى خۆكۆكردنەوە لە دواى پەتاى كۆرۆنا".
شواب ئاشكراشیكرد، كۆڕبەندى ئابووریى جيهانى لە سەنگاپورە ، لە سەرەتاى دەستپێكردنى پەتا جيهانييەكەوە تائێستا دەرفەتێكە بۆ يەكەمجار كۆبوونەوەى رووبەرووى نێوان جيهانى كار، حكومەت و سەركردەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى.
لووتكەى داڤۆس، ساڵانە سێ هەزار پياوى كار و سياسەتمەدار و ئەكاديمیست و نوێنەرانى رێكخراوەکانی كۆمەڵگەى مەدەنى لە نزيكەى 120 وڵات کۆدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |