نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى خەباتی بێ وچاون تێكۆشان و قوربانیدانی پارتی و بارزانی لە دژی دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان، هەمیشە وەك قەڵغانێك لە هەمبەر هەڕەشە و پەلامارەكاندا وەستاونەتەوە و ناسنامەی نەتەوەیی كورد و خاكی پیرۆزی كوردستانیان پاراستووە. دەیانجار ناحەزانی مافی رەوای كورد بە جۆرەها شێواز و بە بەكارهێانی جۆرەها میكانیزمی ماددی و مەعنەوی ویستویانە ناوی كورد و كوردستان بە یەكجاری بسڕنەوە، بەڵام پارتی و بارزانی بەپلەی یەكەم شانازی بەرگریكردن لە گەل و وڵات و پارێزگاریكردن لە مانەوەی كورد بە سەربەرزیی بەركەوتووە و هیچ كات لە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی رایان نەكردووە. بۆیە لێرەوەیە كە بەهێزبوونی پارتی و بارزانی لە نێو گوڕەپانی سیاسیی كوردستان، دەبێتە زەرورەتێكی حاشاهەڵنەگر.
مستەفا بارزانی ، رێبەرى بزاڤی رزگاریخوازی كورد وكوردستان توانیی مرۆڤێكی نوێ پەروەردە بكات؛ به‌پێی ویست و داواكاری كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ ئازادیخوازی و مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئامادەیانی كرد.بۆیە دەتوانین بڵێین كە دیارترین كه‌سایه‌تی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی ڕابردووی كوردستان رێبەر روحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نه‌مرە؛ ئاستەمە جارێكی تر نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو مستەفا بارزانی عه‌داله‌تخواز و نه‌ترس له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌ی به خۆیه‌وه ببینێ؛ بارزانی توانیی به كاره‌كانی خۆی له وته و كردار بە خەڵکی بسه‌لمێنێ كه‌سێكی خاوه‌ن پرۆژه‌یه بۆ میلله‌تی كورد و، ئاماده‌یه قوربانی بدات به خۆی بۆ ڕزگاری ئه‌و میلله‌ته، چونكه بارزانی ته‌نیا شۆڕش بوو به سه‌ركردایه‌تی خۆی بگات به ئامانجی خۆی پێش ئه‌و شۆڕ‌شه گشت شۆڕشه‌كانی تر شكان و تووشی ڕوخان بوون به‌ڵام له شۆڕشی ئه‌یلوول بارزانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێكی كرد توانیی ئۆتۆنۆمی كه به‌رنامه‌ی بوو به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا بسه‌پێنێ و بیگه‌یێنێته ئه‌نجام ئه‌مه‌ش یه‌كم جار بوو شۆڕشی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی بگاته ئه‌نجامی خۆی .
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ین ئه‌وا ده‌توانین و ئه‌و توانایه‌مان هه‌یه و ڕێبازه‌كه‌مان ده‌توانێت ببێته ڕێنیشانده‌ر بۆمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا زاڵ بین و ده‌ربازیش بین چونكه ده‌زانین مستەفا بارزانی بۆ خۆشبه‌ختی و به‌ختیاری و سه‌ربه‌ستی ئه‌م گه‌له و میلله‌ته بوو تا بگه‌ینێته قۆناغی كۆتایی و كورد له‌ژێر ده‌ستی ده‌ربێت و ببێت به دەوڵەت، كه په‌نجا ساڵی تێكۆشانی بارزانی و پێشتریش تێكۆشانی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی ئه‌مه سه‌ده‌یه‌ك و چاره‌كێكه تێده‌كۆشین تا ئه‌و میلله‌ته ڕزگاری بێت ئێستا ده‌رفه‌ته ئێمه له ده‌وری سه‌ركردایه‌تی له ده‌وری درێژه پێده‌ری ئه‌و ڕێبازه كه سه‌رۆك بارزانیـیە ده‌توانین كۆ بینه‌وه ، درێژە پێدەری رێبازی كوردایەتی بین لە پێناو گەیاندنی گەلی كورد بە كەنارٍی دڵنییایی..
حزبی سیاسی راستەقینە بەو حزبە دەگوترێت كە ئامانجەكەی لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دا بێت و لە كاتی تەنگانەدا پشت لە میللەت و وڵاتەكەی نەكات و ئامادە بێت بو هەموو قوربانیدانێك. مێژوویی پرشانازیی دوبَنی تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی و بارزانی ئەوەیان سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی پیرۆزی گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی كوردستان ناكەن، لە كۆتاییدا پرسیارێك دێتە پێشەوە، ئەویش ئەوەیە كەهەرده م پارتی و بارزانی پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا دوێنێ پارتی و بارزانی خاوەن سەروەری زۆر بێت، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری گەورەی تۆماركردووە لە دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و پیلانگێڕییە یەك لە داواكانی دەوڵەتانی هەرێمی و نەیارانی نێوخۆیی و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان و هەروەها پەلامارەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان. بۆیە بەهێزبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی، واتە بەهێزبوونی كوردستان و پاراستنی گشت دەسكەوتەكان..
ئەم هەواڵە 1468جار خوێندراوەتەوە |