English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌ى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان
2020-12-08 [02:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/12/2020 به‌ سه‌رپه‌رشتی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتيى نيشتمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.

 

كۆبوونه‌وه‌ بڕيارى دا به‌ زووترين كات‌ شاندێكى باڵاى سياسى و حكووميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ‌ گه‌يشتن به‌ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له‌ پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.

 

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگيريى چاكسازييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ داهات و خه‌رجيى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێويست كرده‌وه‌ بۆ دابينكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانيان.

 

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له‌ گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه‌ فه‌رمييه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتيان، مافێكى ڕه‌وايه‌ و لايه‌نه‌كان جه‌ختيان له‌ به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى هاووڵاتيان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و پارێزگاريكردن له‌ قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad