ZNA - ههولێر لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سنووری پارێزگای سلێمانی دوو بارەگای پارتی سووتێندراون و گوتەبێژی سەرکردایەتیی سلێمانیش دەڵێت، بۆ پارێزگاریکردن لە بارەگاکانیان هیچ هێزێک لە هەولێرەوە نەهاتووە.
فارس نەوڕۆڵی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستانی رايگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی خۆپێشاندانەکەی دوێنێ دوو بارەگای پارتیمان سووتێنراون، ئەوانیش لیژنەی ناوچەی سەیدسادق و پیرەمەگروونن، بارەگاكانی دیکە تا ئێستا سەلامەتن.
گوتەبێژی پارتی لە سلێمانی وتشی، ئەمڕۆ تا ئێستا ڕەوشەکە ئارامە و ئێمەیش چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی سێقووڵی لە نێوان پارتیمان و یەکێتی و گۆڕان دەکەین.
لەبارەی ڕەوانەکردنی هێز بۆ سلێمانی، فارس نەوڕۆڵی جەختی کردەوە: "پارتی هیچ هێزێکی بۆ سلێمانی نەناردووە، تەنیا پاسەوان و کادیرانمان بارەگای خۆیان دەپارێزن و 10 ساڵە هەر ئەو هێزانە لەنێو بارەگاکانمان ههن و هیچ هێزێکی نوێ بۆ سلێمانی نەهاتووە ".
KDP.info
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |