English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی: تاکە چارەسەر بۆ دۆخی ئێستا چاکسازیی ریشەییە
2020-12-08 [05:04 AM]

ZNA- ھەولێر



سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەندەڵی تا ئێستا پەتایەکی مەترسیدار و ھەڕەشەیەکی جددییە لەسەر دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان. جەختیشی کردەوە، ئەو دۆخەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە دەرەنجامی تاوانی گەندەڵییە و راشیگەیاند، بۆ رزگاربوون لە گەندەڵی، پێویستە چاکسازی ریشەیی لە ھەموو بوارەکاندا بکرێت و یاسای چاکسازیش وەک ھەنگاوێک بۆ ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکرێت.

ئەم گوتانەی ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ھاتوون و گوتی: دیاردەکانی بەھەدەردانی سامانی گشتی، جێبەجێنەکردنی سەروەری یاسا، زێدەڕۆیی، بەقاچاغ بردن و کۆمەڵێک دیاردەی دیکە بوونەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا: ھەر ئەو دیاردانەن کە بوونەتە ھۆی نەمانی متمانەی جەماوەر بە دەسەڵات، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تائێستا دەستەی دەستپاکی بەردەوام پێشنیازی ئەنجامدانی چاکسازیی کردووە.

جەختیشی کردەوە، تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە ئەنجامدانیی چاکسازییەکی ریشەییە لە ھەموو بوارەکاندا لە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە کەرتەکانی داھات و خەرجییەکان، بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی دیکە متمانەی ھاووڵاتیان بەدەستبھێنێتەوە و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە ھاووڵاتیان جێبەجێ بکات.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad