English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای ھەولێر
2020-12-08 [05:46 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی تەقەکردن و کوشتن و شەڕو ئاژاوە لەناو شاری ھەولێر ڕوویاندا کە بەداخەوە چەند کەسێکی نابەرپرس لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و مامەڵەکردن و قەرزاری ئەنجامیاندا، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی شاری ھەولێر لە ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیس و پۆلیسی ھاتووچۆ کە بەشەو ڕۆژ لەئەرکدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دەرچووان لەیاسا توانرا چەند کەسێک لەوتاوانبارانە دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر چەند چەکێک و ئۆتۆمبێلێکدابگیرێت کە بەنایاسایی بەکارھاتوون، ویڕای دەستخۆشیمان لەھێزە ئەمنیەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، وەک پارێزگای ھەولێر سەرجەم ھێزەکانمان دەستکراوەکردووە لەئیجرائات وەرگرتن و دەستگیرکردنی ھەرسەرپێچیکارێک کە چەکی بێ مۆڵەتیان ھەڵگرتبێت یان ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆبەکاربھێنن، ھەموو ئەو کەسانەشی کە کارمەندی ئەمنین یان سەربازین لەدەرەوەی شوێنی کارکردنی فەرمی خۆیان چەکیان پێبێ یان ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکاربھێنن، ئەوا دەستبەجێ دەستگیر دەکرێن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکانییان دەگیرێت و پاشان ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، لێرەشەوە جارێکی تر ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی خۆشەویستی شاری ھەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە کە بەھەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتواناو چاووکراوەیی ھێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ سەروماڵیان دەپارێزین و داواش لەھاوڵاتییان دەکەین ھاوکارمان بن.

ھێمن قادر
پارێزگاری ھەولێر/ بەوەکالەت
٢٠٢٠.١٢.٨





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad