ZNA- هەولێر
ئه‌حمه‌د مسماری، گوته‌بێژی سوپای نیشتمانی لیبیا بە سەرۆکایەتیی خه‌لیفه حه‌فته‌ر رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌ریاییدا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانیی توركیا داگرتووە
کەشتییەکەی تورکیا به‌ره‌و شاری میسراته له رێگه‌دا بووه و بڕێكی زۆر ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیی هه‌ڵگرتووه.
مسماری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕای هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه، به‌ڵام له هه‌رێمی قه‌ده‌غه‌كراو دوور نه‌كه‌وتووه، بۆیە بە سه‌رنشینه‌كانییه‌وه له به‌نده‌ری ره‌ئس ئه‌لهیلال دەستی بەسەردا گیراوە.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركیا له زمان كۆمپانیای سه‌رپه‌رشتیاری كه‌شتیه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتییه‌كه سه‌لامه‌تن.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |