English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین هۆكارەكانی زیادبونی كێش لەدوای رجیم
2020-12-08 [10:59 AM]

ZNA ــ هەولێر


زیادکردنەوەی کێش دوای وازهێنان لە رجیم دیاردەیەکی بڵاوە و زۆرن ئەو كەسانەیدوای ماوەیەک دوبارە قەڵەو دەبنەوە، کەسانێک هەن دوای ماوەیەکی زۆر کورت بە خێرایی کێشان زیاد دەکاتەوە، بە ڕادەیەک کۆمەڵێکی بەرچاو دەڵێن ئەو چەند کیلۆیەی بە ماوەی چەند مانگێک لە ڕێجیم کردن دامبەزاندوە بە چەند هەفتەیەک زۆرتر کێشم زیادی کردوەتەوە، دیارە ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە، دكتۆر كامەران رەسول ژاژڵەیی گرنگترین هۆكارەكانی بڵاوكردوەتەوە.

1. پەیڕەو نەکرنی سیستمی خۆراکی ناتەندروست ڕۆژانە، بەشێک وا دەزانن دوای رجیم ئیتر بۆیان هەیە هەموو جۆرە خواردنێک کە حەزیان لێیە و چەندیان بوێت بیخۆن وەک شیرینی، ساردەمەنی، چەوری، خواردنەوە گازییەکان و چپس و ڤاستفود، دروست ئەوەیە ئەو خواردنانە دوای رجیمیش نەخورێن یان بڕێکی کەمیان لێبخورێت دو هەفتە یان هەفتەی یەک جار.

2. وەرزش نەکردن، وازهێنان لە وەرزش هۆکارێکی گرنگە، پێویستە لانی کەم ڕۆژانە نیو كاتژمێر یان زیاتر وەرزش‌بکرێت یان هەفتەی پێنج ڕۆژ، مەرج نیە وەرزشی زۆر قورس بکرێت، ڕویشتن بە پێ، ڕاکردن، تەمرینی سویدی، پێویستیش بە جیم و هۆڵی وەرزش ناکات، لە ماڵەوە وەرزش بکە، لە کاتی ڕێجیم وەرزش زۆر گرنگە بۆ دابەزاندنی کێش بە خێرایی و توندکردنەوەی پێست و ڕێگە گرتن لە دروستبونی شۆڕبونەوەی پێست و چرچ و لۆچی پێست.

3. فشار و سترێسی زۆری دەرونی و جەستەیی و قەلەقی بەردەوام.

4. دابەزاندنی کێش لە ڕێگای ڕێجیمی ناتەندروست و قورس‌ بۆ ماوەیەکی زۆر وەک ڕێجیمی گێراوە و شەربەتی میوە، سەوزە، ڕێجیمی کیمیاوی بۆ ماوەیەکی زۆر، زۆرینەی ئەم ڕێجیمانە دەبنە هۆی لە دەستدانی ئاو و شلەمەنی، واتە چەوری ناتوێتەوە، دوای وازهێنان لێیان، بە خێرایی کێش زیاد دەکاتەوە جگە لە زیانە تەندروستیەکانیان وەک کەمی ڤیتامین و کانزاکان و کەمخوێنی و وەرینی قژ.

5. شەونخونی و کەم خەوی بە ردەوام.

6. نەخواردنی ژەمی بەیانی لە کاتی خۆی دا و ناڕێکی لە کاتی خواردنی ژەمەکانی تر دا.

7. دوبارە گەڕانەوە بۆ هۆکارەکانی زیاد بونی کێش پێش رجیم وەک نەخواردنی بڕی پێویست له پڕۆتین وەک پاقلەمەنیەکان، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، نەخواردنی سەوزە، میوە ڕۆژانە دو سێ جار لە نێوان ژەمەکان، دانیشتن بە دیار شاشەی تیڤی و لاپتۆب، مۆبایڵ بۆ ماوەیەکی دور و درێژ .

8. بونی هۆکاری تری قەڵەوی و چارەسەر نەکردنی وەک سستی و تەمەڵی غودەی دەرەقی ، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان.





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad