ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 287 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، 13 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 163 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوی ژمارە 287دا ئاماژەی بەوە کردووە، لە 24 کاژێری رابردوودا سێ هەزار و 174 پشکنینی کۆرۆنا کراوە، ئەنجامی پشکنینی 287 کەس پۆزەتیڤ بوون.
تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
دهۆک: 158 تووشبوو
هەولێر: 64 تووشبوو
سلێمانی: 58 تووشبوو
هەڵەبجە: 7 تووشبوو
ئەو تووشبووانەی گیانیان لەدەستداوە 13 کەسن، بەمشێوەیە:
دهۆک: 5 کەس
سلێمانی: 4 کەس
هەولێر: 3 کەس
هەڵەبجە: 1 کەس
هەروەها 163 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە:
هەولێر: 113 تووشبوو
سلێمانی: 36 تووشبوو
هەڵەبجە: 12 تووشبوو
دهۆک: 2 تووشبوو
ئاماری گشتی بەمشێوەیە:
پشکنین: 852723 پشکنین
تووشبووان: 99501 تووشبوو
چاکبووان: 63222 کەس
ئەوانەی چارەسەر وەردەگرن: 33023 کەس
گیانلەدەستدان: 3256 کەس
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە خەڵک دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەباڵخ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |