ZNA - ههولێر
سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دژایەتی پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگری ئەمەریکا دهكات، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاساکەیان پەسەند کرد.
ئێستا دەبێت پێش ئەوەی پڕۆژە یاساکە بۆ سەرۆک ترامپ بنێردرێت ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکاش دەنگی لەسەر بدات، واپێشبینی دەکرێت ئەنجومەنی سیناتیش پەسەندی بکات.
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا 335 دەنگ لە کۆی 430 دەنگ پڕۆژە یاساکەیان پەسەند کرد، ئەمەش لەو ڕێژەیە زیاترە کە پێویستە بۆ تێپەڕاندنی ڤیتۆی سەرۆکایەتی کە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا ڤیتۆ دژی پڕۆژەکە بەکاردەهێنێت.
لە کۆی 196 کۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەران، تەنها 40 کۆماری دەنگیاندا، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە ئەگەر سەرجەم کۆمارییەکان لەسەر دەنگەکانیان بمێننەوە یاخود نا، ئەوەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڤیتۆیەک لەلایەن سەرۆک ترامپەوە.
سەرۆک ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا لە تویتەر نوسی " هیوادارم کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دژی پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگری دەنگ بدەن، کە ڤیتۆ دژی بەکاردەهێنم."
voa
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |