ZNA - ههولێر
سەمیر ھەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، وەفدێكی باڵای حكومەتی ھەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەکردووە، وەفدی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەیشتن بەڕێككەوتن سەبارەت بەپرسە داراییەكانی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دەچێتە بەغدا.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، دانوستاندنەكان دەستپێبكەن لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، هەولێر بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و لەو چوارچێوەیە، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا.
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |