ZNA - هه‌ولێر
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا كه بڕیاره له ١٠ و ١١ ی ئەم مانگە ببه‌سترێت و سزادانی توركیا تاوتوێ دەكات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕەنسا به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی كرد داوای لێ‌كرد هەڵوێستی وڵاته‌كه‌ی ڕوون بكاتەوە.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا، "جان ئیڤ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی توركیا كرد، پێی راگه‌یاند، دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكی بنیاتنەر لە نێوان "ئەنقەرە و یەكێتی ئەوروپا " ڕوونادات تا ئەو كاتەی توركیا هەڵوێستی خۆی لەسەر چەندین پرس ڕوون دەكاتەوە.
چاوش ئۆغلۆ رایگه‌یاند، توركیا ویستی بە ئەندامبوونی لە یەكێتی ئەوروپا هەیە و تۆمەتەكانیشی ئاڕاستەیان دەكرێت، ڕەتكردەوە.
بڕیاریشە ڕۆژی ١٠ و ١١ ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا كۆببێتەوە و سزادانی توركیا تاوتوێ دەكات.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |