English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات
2020-12-09 [03:33 AM]

ZNA- ھەولێر



ڕۆژی چوارشەممە ٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد کە پێکھاتبوو لە دەیڤید شینکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵات و ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ڕۆب وۆک کونسوڵی ئەمەریکا لە ھەولێر.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوایین پێشھاتەکان خرانە بەر باس و گفتوگۆ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵات پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ھەورەھا جەختیشی لە بەردەوامبوونی ئەمەریکا لە یارمەتیدان و ڕاھێنانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر کردەوە.

شاندی میوان پشتگیریی ئەمەریکای بۆ بەردەوامبوونی دانوساندنەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا  چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور ڕاگەیاند.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان و ھەماھەنگیی نێوانیان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
 





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad