English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی شارەوانی هەولێر: قوناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت دەکرێتەوە
2020-12-09 [04:30 AM]

ZNA- هەولێر


 

وتەبێژی شارەوانی ھەولێر گوتی، بڕیارە لەم مانگە قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بکرێتەوە کە درێژییەکەی ٩کم دەبێت.

سیامەند کەریم، گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  "کۆمپانیا ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە کە تا کۆتایی ئەم مانگە قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری کە ٩کم لە جادەی بەحرکە تا شەقلاوە تەواو دەبێت و بە ڕووی شوفێران دەکرێتەوە".


گوتەبێژی شارەوانیی ھەولێر گوتی: "ئێستا زیاتر لە٩٣% شەقامەکە لەو قۆناغە تەواو بووە و بەشێکی کەمی ماوە تەواو بکرێت و دواتر بکرێتەوە.

سیامەند کەریم وتەبێژی شارەوانی هەولێر ئەوەشی بۆئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی : "بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی دەکرێتەوە".

شەقامی ١٥٠ مەتریی بازنەییی خێرا لە ھەولێر، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەکرێت کە درێژییەکەی ٧٠ کیلۆمەترە و شەقامەکە بە شێوەیەکی بازنەییی خێرا کە ھیچ وەستانێکی تێدا نییە باوەش بە ھەولێردا دەکات و بە دەیان شەقامیش لەگەڵ ڕێگەی سەرەکیی دەروازەکانی شاری ھەولێر بەستراوەتەوە، ئەمەش درێژەپێدەری ئەو تۆڕە ڕێگەوبانە جاڵجاڵۆکەییەیە کە بووەتە بەشێک لە ناسنامەی نەخشەی شارەکە.
کۆی پڕۆژەکە بەسەر ٥ قۆناغدا دابەش بووە، قۆناغی یەکەم کە زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە، بە دوو بەش تەواو دەبێت، بەشی یەکەم، لە ڕێی شەقڵاوە بۆ ڕێی بەحرکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ دەستی پێ کردووە کە درێژییەکەی ٩کمە.





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad