English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
10 تێگەیشتنی هەڵە لەسەر نەخۆشی رەبو
2020-12-09 [11:07 AM]

ZNA ــ هەولێر


رەبو نەخۆشیەکی بەربڵاوە و دەبێتەهۆی کۆکە و تەنگەنەفەسی و نەمانی هەناسە،  نیشانەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەگەر زو هەست بە نەخۆشیەکە بکرێت چارەسەری ئاسانەو دەتوانرێت باشتر بەسەر نەخۆشیەکەدا زاڵبیت، دکتۆر زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆری هەناوی10 تێگەیشتنی هەڵەی لەبارەی رەبو بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ وەڵامە راستەکانیان.

هەڵە: من رەبوم نییە، چونکە تەنها دەکۆکم، رەبو دەبێت هەناسەت توندبێت و خیزەت بێت.
راستی:  رەبو چەندەها جۆری هەیە، مەرجه نییە هەناسە توندی لەگەڵ بێت، بەشێک لە رەبو تەنها کۆکەیان هەیە و بەس، دەبێت بە  هەمان شێوەی رەبوش چارەسەر بکرێت.


هەڵە: رەبو نەخۆشییەکی منداڵانە و ماقول نیە من 50 ساڵم و رەبوم هەبێت.
راستی: جاران وا زانراوە، نەخێر ئێستا دەرکەوتوە رەبو لە هەموو تەمەنێکدا هەیە.


هەڵە: رەبو نەخۆشییەکی پیس و خراپە و زۆربەی نەخۆشەکان لە کۆتاییدا دەخنکێن
راستی: رەبو نەخۆشییەکی درێژخایەنە و بە دەگمەن دەبێتە هۆی مردنی لە پڕ، بەتایبەت گەر نەخۆشەکە پاپەند بێت بە بەکارهێنانی پەمپەکانەوە، ئەستەمە دوچاری پەک کەوتن ببێت.


هەڵە: ئەی هاوار پەمپ، ناوی مەهێنە، چی دەرمانە ئەی خۆم بەس پەمپ نا.
راستی: باشترین چارەسەر بۆ رەبو پەمپەکانە، پەمپەکانی رەبو بە یەکێک لە سەلامەترین و جوانترین چارەسەر دادەنرێت کە مرۆڤ دۆزیبێتەوە، بەکارهێنانی پەمپەکان بە جوانی بە دورت دەگرێت لە خراپ بونی نەخۆشییەکە.


هەڵە: بەس پەمپ نا، ئەوەی پەمپ بەکاربێنێت ئیتر پێی فێر دەبێت.
راستی: هەرگیز وا نییە، پەمپەکان هەر کات پێویست نەبون لا دەبرێن بە ئاسانی، ئەوە نەخۆشییەکەتە کە پێویستی بەردەوامی پەمپەکانە نەک لاشەت پێی فێربوبێت.


هەڵە: پەمپەکان تەنها بۆ کاتی پێویستن.
راستی: پەمپەکان دو جۆرن، هەیانە کاتی پێویست و هەشیانە دەبێت وەکو حەبی شەکرە و زەخت بەردەوام بەکاریان بهێنیت، پەمپە درێژ خایەنەکان چارەسەرن نەک ئەوەی بۆ کاتی پێویست دەبێت.


هەڵە:  هەر زەحمەتە رەبو بێت، نە دەپژمم و نە بە بۆن و دوکەڵ هەناسە توند دەبێت.
راستی: مەرج نییە، بەشێک لە رەبو نازانرێت لە چییەوە دروست دەبێت و بەچی خراپ دەبێت.


هەڵە: من رەبوم هەیە و وەزعم باشە بۆیە بە دەگمەن سەردانی دکتۆر دەکەم و خۆم ئاگاداری خۆمم
راستی: راستە نەخۆش تا ئاگاداری حاڵی نەخۆشییەکەی بێت باشترە، بەڵام دەبێت جار جار هەر سەردانی دکتۆر بکات بە پێی رێنمایی دکتۆرەکە، چونکە باشی وخراپی رەبو تەنها بە هەستی خۆت نییە بەڵکو بە پشکنین و هەڵسەنگاندی دکتۆرەکەشە


هەڵە: زەحمەتە رەبو بێت، ئێمە کەسمان رەبومان نەبو.
راستی: راستە رەبو زۆربەی کات بۆ ماوەییە و لە بنەماڵەدا هەیە، بەڵام مەرج نییە.


هەڵە: من بە منداڵی رەبوم هەبووە، ئێستا نەماوە و تەواو.
راستی: راستە زۆربەی نەخۆشەکان بە منداڵی کە رەبویان هەبێت دەیپەڕێنن لە باڵغیدا، بەڵام مەرج نییە، بەشێکیش لە نەخۆشەکان دوای پەڕاندنی نەخۆشییەکە لە تەمەنێکی تردا سەر هەڵدەداتەوە.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad