English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەھەندێ شارو شارۆچکەکان 
2020-12-09 [07:29 AM]

ZNA- ھەولێر




دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە چەند شارو شارۆچکەیەکی ھەرێمی کوردستان خۆپشاندان بەڕێوە چوو لەلایەن چین و تووێژەکانی کۆمەڵگاو موچە خۆران و فەرمانبەران ، کە داوای موچەکانیان و باشتر کردنی ژیانیان دەکردو سەرەتا خۆپیشاندانەکان بەھێمنانە بەڕێوە دەچوو لەچوارچێوەیەکی دیاری کراو بەڵام بەداخەوە دواتر ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان گۆڕاو گرژی تێکەوت و کوژراوو بریندار بونی ژمارەیەک ھاوڵاتی و ئەندامی ھێزە ئەمنیەکانی لێ کەوتەوەو چەندان باڕەگاو بینای حکومی و شوێنی گشتی سوتێنران لێرەوە ڕایدەگەیەنین :
١ ) دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕوانگەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان ، خۆپیشاندان وەک مافێکی ئاسایی و یاسایی ھاوڵاتیان دەبینی لەپێناو دابین کردنی داواکاریەکان وئامانجێکی دیاری کراو لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکان و دوور لە توندوتیژی وئاژاوە گێڕیو دوور لە ھەڵکوتانە سەر ماڵ و موڵکی تایبەت و گشتی و لەھەمان کاتدا پاراستنی ھاوڵاتیانی خۆپیشاندەر لەلایەن ھێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان ، بۆیە ھەمیشە لەو سۆنگەوە پاڵپشتی لەھەموو چالاکیەکی مەدەنی و یاسایی دەکەین کە ئامانج لێ ی دەستەبەر کردنی مافەکانی ھاوڵاتیان بێت لە پێناو خۆشگوزەرانی و دابین کردنی موچەو شایستە داراییەکان وچەسپاندنی دادپەروەری و سەروەری یاسا.
٢) داوا دەکەین لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵەکانی خۆیان چڕتر بکەنەوە بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند لە پێناو دابین کردنی موچەو شایستە داراییەکانی موچە خۆران و ڕەخساندنی ھەلی کارو بنەبڕکردنی گەندەڵی و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و پێویستە حکومەتی ناوەندییش ئەرکی دەستوری خۆی جێ بەجێ بکات لە دابین کردن و ناردنی بەشە بودجەو موچەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک بەشێک لەمافی ھاوڵاتیان بە پێ ی دەستوری عێڕاق.
٣) داواش لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین بە ھەستیاری و ھەست کردن بە لێپرسراوێتی یەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بکەن و ھەموولایەک ھاوکار بن لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری ئەو بارودۆخەو گەیشتن بە ڕێکەوتن وڕێکخستنەوەی ناو ماڵی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دوور لە خیتابی توندڕەوی و ھاندان ولەپێناو زیاتر ئاڵۆز نەکردنی دۆخەکە.
٤) دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەیەکەم ساتی خۆپیشاندانەکان چاودێری بارودۆخەکەی کردووەو نوسینگەکانی دەستەمان ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچون و چاودێری کردنی خۆپیشاندانەکان و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی پێنجەشمە ١٠ ی دیسێمبری ٢٠٢٠ بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و ئەو بارودۆخەو چەند پرسێکی ترەوە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکات لە دیوانی دەستەی مافی مرۆڤ کاتژمێر (١٢،٣٠) و بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی سەرەتایی لەسەر خۆپیشاندانەکان بۆ ڕای گشتی.


دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad