ZNA - هەولێر
رکابەری بنیامین ناتهنیاهۆ لە نێو حزبی لیکۆدی ئیسرائیل، بە تەمای دامەزراندنی حزبێکی دیکەیە.
جەدعون ساعر پەرلەمانتار و رکابەری سەرەکیی بنیامین ناتهنیاهۆ لەنێو حزبی لیکۆدی ئیسرائیل رایگەیاندووە، لەمەودوا ناتوانێت پشتیوانی لە ناتهنیاهۆ لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بکات و بەنیازە حزبێکی نوێ دابمەزرێنێت و هەوڵ دەدات نەتەنیاهۆ بگۆڕێت.
پێشتریش، "بینی گانتس" سەرۆکی هاوپەیمانیی "شین سپی" و وەزیری بەرگریی رایگەیاندبوو، لە پەرلەمان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بنیامین ناتهنیاهۆ هەوڵ دەدات.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |