ZNA - هەولێر
ێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئێران دەکات کۆتایی بە نیگەرانییە نێودهوڵهتییهکان لە بارەی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکانی بهێنێت.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێکدا بۆ بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داوای لە ئێران کردووە پابەندی رێککەوتنەکان بێت، بهوپێیه بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێککەوتنێکی هەمەلایەنەی نێودەوڵەتییە و سەرکەوتنێکە بۆ سنووردارکردن و قەدەغەی چەکی ئەتۆمی، پێویستە لایەنەکان پابەندی رێککەوتنەکەیان بن.
گۆترێس داواشی لە ئێران کردووە لە بارەی چالاکییە ئەتۆمی و موشەکییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی شەفاف بێت.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |