ZNA - هەولێر
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٩٥ كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا.
سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رۆژی چوارشەممە رایگەیاند لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠ ھەزارو ٢٢٣ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە و ھەر لەو ماوەیەدا ٢٩٥ كەسیش بەم پەتایە ژیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئاماری فەرمی هەتا ئێستا یەك ملیۆن و ٧٢ ھەزارو ٦٢٠ كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوونە و ٥١ھەزارو ٢١٢ كەسیش ژیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |