English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دهۆک... پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە بە گوژمەی ده‌یان ملیۆن دۆلار کرایەوە
2020-12-10 [12:07 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ بە گوژمەی 33 ملیۆن دۆلار پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە دهۆک بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری دهۆک و کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و فەرەنسا کرایەوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەکە خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و گوتی: "پرۆژەکە بەشێکی دیکەیە لە گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سێکتەری ئاو کە لە پێشەوەی کارەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردایە و مانگانە بۆ ئەم سێکتەرە بڕی زیاتر لە 12 ملیار دینار خەرج دەکات".

پرۆژەکە لەلایەن کۆمەڵگەی هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئەڵمانیا (GIZ) جێبەجێکراوە و لە ماوەی هەزار و 34 رۆژ کارەکانی تەواوکراون. ساسان عەونی لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە پرۆژەکە سوودمەند دەبن ئاماژەی بەوەدا: "ئەو كەسانەی لە چوارچێوەی ئەو پرۆژە سوودمەند دەبن، زیاتر لە 200 هەزار كەس دەبن و بەسەر هەشت شارەدێ، كۆمەڵگە، كەمپی ئاوارە و شوێنەکانی دیکەی نیشتەجێبوون دابەشبوون، لە فایدە، كۆمەڵگەی شاریا و سەربازگەی ئازادی تاوەکو دەگاتە هەردوو كامپی یەک و دووی ئاوارەكانی سووریا و كامپی كەورتۆ".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاسی رێكخراوی کۆمەڵگەی هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئەڵمانی و هەردوو حکومەتی ئەڵمانیا و فەرەنسای کرد بۆ دابینکردنی بوودجەی پرۆژەکە و پێشتریش لە بواری سێكتەری ژینگەپارێزی و بایەخدان بە زیادكردنی رێژەی سەوزایی و چەند كارێكی دیکەی هاوكاریی دامودەزگەكانی شارەوانی بوون.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad