ZNA - ههولێر
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشی لە بەشداریکردنی ئەڵمانیا بە ىڕی ٧.٢٥ ملیۆن دۆلار دەکات، لەو پرۆژەیەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرایەتی دەکات بۆ پاڵپشتیکردن و یارمەتی دانی بونیاتنانی تواناکانی نێو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان . ئەو فەندەی ئەڵمانیا یارمەتیدەریش دەبێت بۆ بڵاوەپێکردنی ڕاوێژکارانی هەڵبژاردنەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان لە عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان لە حوزەیرانی ٢٠٢١.
بەم بۆنەیەوە ، دکتۆر ئۆلی دیل بالیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق رایگهیاند، لە میانەی بەشداریکردنمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەڵمانیا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ وەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق.
وتیشی، مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی دیموکرات و شەفاف و گشتگیر وێڕای فەراهەمکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ هەریەک لە دەنگەدەران و بەربژێران بنەمای سەرەکین بۆ زیاتر بەشداریکردنی دیموکراتییانە و متمانە کردن بە دام و دەزگاگانی دەوڵەت و هەروەها لێپێچینەوەش لێیان.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشە پیدان UNDP لە بری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق UNAMI ڕێکەوتنێکی لەگەل ئەڵمانیا واژوو کرد بۆ گرتنە ئەستۆی تێچووە دارایی و کارگێریەکانی پڕۆژەکە. نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ ئەو بەشداریکردنە کە پشتگیریکردنی ئەنجامدانی پرۆسەی هەلبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە عیراق پتەوتر دەکات.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |