English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا راگرتنی فرۆشتنی چەک بە ئیمارات رەت دەکاتەوە
2020-12-10 [02:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەنجومەنی سینات کە کۆمارییەکان تیایدا باڵادەستن، بە 50 دەنگ بەرامبەر 46 دەنگ پڕۆژە یاسایه‌كیان بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی فڕۆکەی جۆری ئێف 35 و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئیماڕات ڕەت کردەوە. لە ماوەی ڕابردووشدا سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا ئەگەر پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی سینات پەسەند بکرێت ئەوا ڤیتۆ دژی بەکاردەهێنێت.

سیناتۆری کۆمارییەکان ڕۆی بلانت وتی، فرۆشتنی چەک بە ئیماڕات پشتیوانی لە هەلی کار لە ئەمەریکا دەکات و " توانای ئەو هاوڕێیانەمان زیاتر دەکات کە هەمان دوژمنیان هەیە و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاردەکەن بۆ جوڵاندنی وڵاتەکانیان و ناوچەکانیان بەرەو ئاڕاستەیەکی زۆر باشتر."

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی " فرۆشتنی چەک توانایەک دەدات بە ئیماڕات بەرپەرچی دوژمنکارییەکانی ئێران و هەڕەشەکانی دوای ڕێکەوتنەکانی ئاشتی بداتەوە."

ڕابەری دیموکراتەکان لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی سینات ڕۆبەرت مێنیندێز هاوڕا بوو لەسەر ئەوەی ئێران هەڕەشەیە، بەڵام وتی " هێشتا پێویستە بەدیاریکراوی بزانین ئەو هەڕەشە سەربازییە چییە کە پێویستی بە فڕۆکەی ئێف 35 و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە بۆ بەرپەرچدانەوەی."

ئاماژەشی بە قەتەڕدا کە هەریەک لە ئیماڕات و سعودیە گەمارۆیان خستۆتەسەری و ماوەیەکە فشار دەکات بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف 35، مێنیندێز لە هۆڵی ئەنجومەنی سینات پرسی " ئایا بەڕاستی پێمان وایە دەتوانین ئەمە تەنها بە ئیماڕات بفرۆشین و وڵاتانی دیکە داوای هەمان شتمان لێنەکەن و کێبڕکێی خۆپڕچەک کردن لە ناوچەکەدا دروست نەبێت؟"

مێنیندێز نیگەرانی خۆشی دەربڕی سەبارەت بەوەی ئیماڕات چەک بۆ لیبیا دەنێرێت لەکاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان قەدەغەکردنی چەکی سەپاندووە بەسەر لیبیادا، هەروەها باسی لە نیگەرانیەکانی دیکەی کرد سەبارەت بەو بەڵگانەی دەریدەخەن ئیماڕات هەوڵ دەدات پەیوەندی سەربازی لەگەڵ چیندا دروست بکات.

بەڵام ڕاند پۆڵ کە سیناتۆرێکی کۆمارییە و هەمیشە پشتیوانی لە بڕیارەکانی سەرۆک ترامپ کردووە و لە هەمان کاتیشدا ڕەخنە لە دەستوەردانە سەربازییە بیانییەکان دەگرێت، ئەم جارە هەڵوێستی خۆی خستە پاڵ هەڵوێستی دیموکراتەکان و وتی " ڕوون نیە کە ئایا بڵاوکردنەوەی تەکنەلۆجیای سەربازی پێشکەوتوو لە ناوچەکەدا دەبێتە هۆی هاندانی پەیوەندییەکی ئاشتیانە یاخود نا."

وتی " ئایا ئەمەریکا بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵدەگرێت ئەگەر ئیماڕات بە خراپی ئەم چەکە پێشکەوتووە بەکاربهێنێت؟ ئایا دەتوانین متمانە بە کەسانێک بکەین کە بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنییان کردووە لە یەمەن، متمانە بەوە بکەین کە لە داهاتوودا ژیرانەتر ڕەفتار دەکەن؟"

 

Voa





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad