ZNA_ هەولێر
لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٠ / ۱۲ / ۲٠۲٠ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پردی حافز توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ٤ ) چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( شیشە ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۳ ) تۆمەتبار کە هەرسێکیان خەڵکی پشدەرن و کە ماددە هۆشبەرەکەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ هێنابوو لەناو پیکابێك شاردبویانەوە و بۆ ئەوەی هیچ گومانێکیان لێنەکرێت گوێدرێژێکیان لە پیکابەکە بارکردبوو دەیان ویست ماددە هۆشبەرەکە بگەیەننە شارۆچکەی ( سۆران ) تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad