English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش هۆکار بۆ ئەوەی چا نەدەیت بە منداڵەکەت
2020-12-09 [07:25 AM]

ZNA ــ هەولێر


دکتۆر پشدەر عەبدولڵا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لە بارەی زیانەکانی چا خواردنەوە لەلایەن منداڵانەوە دەڵێت، "پێویستە  تا تەمەنی شەش ساڵی چا نەدرێت بە منداڵ ، ئەگەر دوای ئەو تەمەنەش چای پێدرا با کاڵ بێت و شەکری زۆر کەم بێت، یان هەر تێیدا نەبێت".


ئەو هۆکارانەی وادەکەن چا نەدرێت بە منداڵ:


1- لەبەر ئەوەی چا بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە ، کەواتە ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و دروست کردنی دوودڵی ، دڵەڕاوکێ و چالاک بوونی منداڵەکە بۆیە کێشە بۆ خەوی منداڵەکە درووست ئەکات.

 

2- چۆن لە گەورە کاریگەری هەیە و سەر ئێشە درووست ئەکات ئەگەر ڕۆژێک نەتوانیت بیخۆیتەوە بەهەر هۆیەک ، ئەوە لە منداڵیش دوای فێربوونی ئەگەر ڕۆژێک نەیخواتەوە ئەوە تووشی سەرئێشەو توڕەبوون ئەبێت.

 

3-ئەگەر لە جیاتی کوپێک چا کوپێک شیری پێبدەیت ،ئەوە ووزەیەکی زۆرترو تەندروستتر دەبەخشێت بە منداڵەکە، چونکه گەدەی منداڵ بچووکە ،بۆیە لەوانەیە بە چاکە بڕێکی زۆر گەدەی داگیر بکات و نەهێڵێت جێگەی خواردنی سوودبەخشی تر ببێتەوە.

 

4- لەبەر ئەوەی منداڵ بڕێکی زۆر شەکر ئەکاتە چایەکەوە بۆیە زیانێکی زۆر بە ددانەکانی ئەگەیەنێت.

 

5- لەبەر ئەوەی چا وەکو دەرمانی میزپێکەر ئیش ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆر کالسیۆم لە میزدا.

 

6-زۆربەی کات کێشەی گەدە وەک دڵەکزێ بۆ منداڵ درووست ئەکات.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad